ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

چۆن دەتوانیت کەسێک وا لێبکەیت تۆی زۆر خۆش بوێت؟

خێزان

زۆرێک پێیان وایە کە گەر کەسێک تۆی بەدڵ نەبوو ئیدی ئەستەمە خۆشی بوێیت، لەکاتێکدا لە ڕووی زانستیەوە ئەوە هەڵەیە، ئەمەی خوارەوە هەندێک ڕێگەیە بۆ ئەوەی کە  کەسێک وا لێبکەیت تۆی زۆر خۆش بوێت و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەی زانستییە:

 

 

– هەمیشە لەبیرت بێت چاوەکان بەهێزترین چەکە، کاتێک قسەی لەگەڵ دەکەیت چاو ببڕە چاوی

– توێژینەوە زانستیەکان ئەوەیان سەلماندووە کە باشترە لە یەکەم بینین باسی هەندێک بەسەرهاتی ناخۆشی خۆت بکەیت، یاخود هەندێک لایەنەی خراپی خۆت باسبکەیت، ئەوە وادەکات باشتر بکرێنەوە و خۆشەویستتر بیت.

 

– هەوڵبدە زمانی تایبەت دابنێیت لەگەڵیدا، بۆنمونە هەندێک وشە و دەستەواژە هەبێت کە تەنها خۆتان لە ماناکەی تێبگەن.

 

– تا گلێنەی چاوەکانت زیاتر کرابێتەوە باشتر کاریگەری درووستدەکەیت، بۆیە هەوڵبدە بە چاوی گەشەوە تەماشایی بکەیت.

 

– پاش ئەوەی چەندجارێک یەکتر دەبینن و یەک دەناسن، ماوەیەک کەمێک لێی دووربکەوەرەوە و پشتگوێی بخە، ئەم تاکتیکە بۆ ئەوە باشە کە مێشکی بە خۆتەوە مەشغوڵ بکەیت و زاتر قەدرت بزانێت.

– کاتێک هەڵەیەک دەکات یان شتێک نازانێت بەردەوام هەوڵبدە لایەنە باشەکەی ببینیت و زیاتر هاوکاری بکەیت.

ریکلام

خۆشەویستی

چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەریی، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند بیرکردنەوەیەکی هەڵەی جێندەرییە، کە باشترە ئیتر وازی لێبهێنیت، چونکە بۆچونێکی هەڵەیە لەسەر ڕۆڵی ژن و پیاو و جیاوازیەکانیان:

 

– هەر پیاو دەبێت پارە بدات! 

کاتێک ژنان دەیانەوێت ڕۆڵیان هەبێت و زیاتر بتوانن قسەڕۆشتوو بن، پێویستە بەرپرسیارێتی زیاتریش لەئەستۆ بگرن.

 

– پیاو ناتوانێت چاوی خۆی بگرێت! 

زۆرجار پیاوان لەگەڵ هاوسەرەکانیاندان و هەر تەماشای کچ و ژنی دیکە دەکەن و دەڵین چاو ناگیرێت، ئەمە بۆچونیکی هەڵەیە و ژنان پێویستە ڕێگەی پێنەدەن!

 

– ژن و بەڕێوەبردنیان نەوتووە! 

ئەمەش یەکێکە لە خراپترین و هەڵەترین بۆچونەکان، چونکە توانای بەڕێوەبردن بە خوێندن و ئەزموون و لێهاتوویە نەک ڕەگەز!

 

– پیاو نابیت بگری! 

بەپێی توێژینەوەکان پیاویش بەهەمان ڕێژەی ژنان خەفەت و بێزاری و توڕییان هەیە، بەڵام ئەوان زیاتر هەستەکانیان دەشارنەوە، لەکاتێکدا گریانی ئەوانیش شتێکی زۆر ئاساییە!

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چەند هۆکارێکی سەیر کە ئەگەری تەڵاق زیاتر دەکات و تۆ هەر حسابیشت بۆ نەکردووە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکی سەیرە کە توێژینەوەکان سەلماندویانە ئەگەری تەڵاق لەنێوان هاوسەرەکان زیاتر دەکات و تۆ هەر حسابیشت بۆ نەکردووە:

 

زەردەخەنە لە وێنەی منداڵیدا

بەپێی توێژینەوەیەک ڕێژەی تەڵاق لەو کەسانەدا کەمترە کە لە منداڵیدا لە وێنەکانیاندا پێکەنیوون و دڵیان خۆشە

 

کارکردن لە نێو ژناندا

توێژینەوەیەک ئەوەی سەلماندووە کە ئەو پیاوانەی لە نێو ژناندا کاردەکان (بەپێچەوانەشەوە)، ئەوا بەڕێژەی ١٥٪ ئەگەری تەڵاق و جیابوونەوە تێیاندا زیاترە.

 

دایک ببینە و کچ بخوازە

توێژینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە ئەو دایکانەی لە ژیانی هاوسەرگیری شکستیان خواردووە، ئەگەر زۆرە کچەکانیشیان هەمان شێوە بن

 

خەوتن کەمێک بە جیا

توێژینەوەیەکی دیکە سەلماندویەتی کە ئەو هاوسەرانەی لەسەر یەک سیسەم کەمێک دوور لەیەک دەخەون کەمتر جیادەبنەوە، چونکە خەوتنیان ئاسوودەترە

 

 

عاشقە و ماشقەی تازە

بەپێی دەرئەنجامی توێژینەوەی زانستی ئەو ژن و مێردە تازانەی لەسەرەتای هاوسەرگیریان زیاد لە پێویست خۆشەویستی و ڕۆمانسیەت بۆیەک دەردەبڕن، ناتوانن تا سەر لەو کارە بەردەوام بن و ساردبوونەوەشیان لەوە دەبێتە هۆی جیابوونەوەیان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

٥ تاکتیک کە بەکاردەهێنرێت بۆ کۆنتڕۆڵکردنت لە پەیوەندیدا

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک نیشانەی ئەو کەسانەن کە دەیانەوێت لە پەیوەندی خۆشەیوستیدا هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ و دەسەلاتی خۆیاندا بێت جا هەندێکجار پیاوان وا دەکەن و هەندێکجاریش ژنەکان:

 

– بەناوی گرنگیپێدانەوە چاودیری وردت دەکەن و دەیانەوێت بزان چرکە بە چرکە لەکوێیت و چی دەکەیت.

– کارە خراپەکانی خۆیان بە ناوی خۆشەویستیەوە دادەپۆشن.

– هەوڵدەدات ستایل و جۆری جلوبەرگ و شتەکانت بەو جۆرە لیبکەن کە خۆیان دەیانەوێت.

– هەوڵدەدات بە خێزانەوە بتبەستێتەوە و نەهێڵێت لە بوار پیشەییەکانی خۆتدا پێش بکەویت، بۆنمونە منداڵێکی نوێ دەخاتەوە تا زیاتر سەرقاڵ ببیت و لەکارەکەت پێش ئەو نەکەویت

 

– کۆنتڕۆڵی ئەکاونت و سۆشیال میدیاکانت دەکات و ناچاریشت دەکات زوو زوو وێنەی خۆتان دابەزێنیت، بۆ ئەوەی هەموان بیبینن کە چەند ئەوت خۆش دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان