ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

پێنج بەکارهێنانی سرکە بۆ تەندرووستی کە زۆر بەسوودە

خێزان

سرکەی سێو یەکێکە لەو ماددە بەسوودانەی کە هەر لە کۆنەوە بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشی بەکارهێنراوە بەهۆی بوونی چەند ماددەیەکی بەسوود لە پێکهاتەیدا، ڕەنگە لە ماڵی زۆرێکماندا هەبێت بەڵام نەزانین چۆن بەکاریبهێنین وەک چارەسەر، بۆ وەرگرتنی زانیاری لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی سوود لەم خاڵانەی خوارەوە وەربگرە:

-هۆکارە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری جومگەکان بۆ ئەمە کەمێک سرکە لەگەڵ ئاوی گەرمدا تێکەڵ بکە و خاولیەک بکە ناو گیراوەکە ودواتر لەسەر شوێنی ئازارەکە دایبنێ بۆ چەند کاژێرێک.

-دوو کەوچکی چا سرکەی سێو بکەرە ناو پەرداخێک ئاو و ١٥ خولەک پێش نان خواردن بیخۆرەوە ئەمە یارمەتی تەندروست بوونی کۆئەندامی هەرس دەدات

– سرکەی سێو ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا بۆیە بەسوودە بۆ کەمکردنەوەی کێشی لەش، سرکەی سێوەکە لەگەڵ ئاودا تێکەڵ بکە و ڕۆژی دوو جار بیخۆرەوە پێش ژەمەکان.

-دەتوانی بەکاریبهێنی بۆ کەمکردنەوە و نەهیشتنی ئازاری سەر، خاولیەک بە سرکەی سێو تەڕ بکە و بیگوشە بۆ ئەوەی سرکە زیادەکەی بڕوات و دواتر بیکە سەر ناوچەوانت بۆ ١٠ خولەک.

-سرکەی سێو بەکاربێنە بۆ کەمکردنەوەی گیرانی لوت لە کاتی هەڵامەتدا بۆ ئەمە دەتوانی بڕی یەکسان لە سرکەی سێو و ئاو بکوڵێنی و هەڵمەکەی هەڵمژی.

ریکلام

بەزمەسات

هێلین ئاوات بۆ خانەوادەی کەریم کابان: لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن دەکەم

خێزان

پاش ئەوەی کچە مۆدێل و ڕاگەیاندکار هێلین ئاوات  سوكایه‌تى به‌ هونه‌رمه‌ند كه‌ریم كابان كرد، ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە.

لەبەرامبەر ئەوەدا هێلین  ڕایگەیاند کە ئەو مەبەستی سوکایەتی نەبووە و لەسەر ئەو کارەی لە جیاتی جارێک سەد جار داوای لێبووردن لە خانەوادەی ئەو هونەرمەندە و هەواداران و گوێگرانی دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە لایەن هونەرمەندانیشەوە کەمپینێک بۆ ئیدانەکردنی ئەو کارە ڕاگەیەندرا و هونەرمەند سه‌فین خه‌راجیانى داوایکرد ئەو سوکایەتییە ڕابگیرێت و لەم ساتەوە بەو جۆرە لە ماتۆر بوترێت « سێ چەرخە»

لای خۆشیانەوە سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند”ئەو کچە لەسەر ئەو قسانەی لە سۆشیال میدیا کردبوی لەسەر سکاڵای سەندیکای هونەرمەندان، دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.”

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت “کچەكە لەلایەن بنکەی پۆلیسی سەرا بەپێی ماددەی دوی خراپ بەکار هێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی بەندە و  لێکۆڵینەوە لەگەڵی بەردەوامە.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنی کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت

خێزان

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک ژور و دەرگای نهێنییە کە هەموومان حەزدەکەن لە ماڵەکەیاندا هەیانبێت:

 

بەم جۆرە منداڵەکانت هیچکات یاری چاوشارکێ نادۆڕێنن

 

ڕێگەیەکی نهێنی

ژورێکی نهێنی لە ماڵی هاوڕێکەمدا

شوێنێکی ئاوات پێویست نییە؟

دەرگای نهێنی

هاوسەرەکەم ئەو ژورە نهێنیەی درووستکرد کە خەونی پێوە دەبینی

وامزانی زۆر کتێب دەخوێنیتەوە

سڵاو، خۆمان بشارینەوە؟

ژورە نهێنیەکە

 

بانقێکی باش

 

-خۆت جوان ناکەیت؟

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

چۆن بەپێی جۆری ڕوخسارت کڵاوی گونجاو هەڵدەبژێریت؟ بۆ زستان پێویستە!

خێزان

له‌ وه‌رزی زستاندا زۆرێك له‌ خانمان كڵاو به‌كار ده‌هێنن، به‌ڵام زۆر گرنگه‌ كه‌ به‌پێی جۆری ڕوخسارت كڵاو هه‌ڵبژێریت، چونكه‌ دواتر ڕه‌نگه‌ كڵاوه‌كه‌ت له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته‌ هۆكارێك بۆ كه‌شخه‌یت، جوانیه‌كه‌ت تێكبدات، هه‌ر بۆیه‌ په‌ڕه‌وی ئه‌م ڕێنماییانه‌ بكه‌:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان