ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

عیراق ده‌بێته‌ چواره‌م باڵی (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) و مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین ده‌بێته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌ی‌ به‌شداری (خولی دۆستانه‌ی سعودیه‌) بکات‌، بڕیاریشه‌ ‌مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی سێ هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌ ببنه‌وه‌.

تورکی ئال شێخ سه‌رۆکی ده‌سته‌ی وه‌رزشیی شانشینی سعودی له‌کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاندووه‌، یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌شداری به‌ هه‌ڵبژارده‌ی عیراق بکات له‌ (خولی دۆستانه‌ی چوار هه‌ڵبژارده‌یی سعودیه‌)، که‌ خولێکی دۆستانه‌یه‌ و له‌نێوان چوار هه‌ڵبژارده‌ی گه‌وره‌دا ئه‌نجام بدرێت.

خوله‌که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌وه‌ ڕێکده‌خرێت و هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل و ئه‌رجه‌نتین له‌ ئه‌مریکای لاتینه‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندیان نیشانداوه‌ به‌شداری تێدا بکه‌ن، کۆتا هه‌ڵبژارده‌ش وه‌ک جه‌مسه‌ری چواره‌م په‌یوه‌ندی به‌ خوله‌که‌وه‌ کرد هه‌ڵبژارده‌ی “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” بوو.

له‌م باره‌یه‌وه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی عیراق له‌تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی “تویته‌ر”ه‌وه‌ بڵاویکردۆته‌وه‌: هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌که‌مان مانگی داهاتو ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و سعودیه‌ ده‌بێته‌وه‌ وه‌ک ئاماده‌کارییه‌ک بۆ پاڵه‌وانێتی ئاسیا.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ میدیا سعودیه‌کانه‌وه‌ بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، ئه‌م خوله‌ دۆستانه‌یه‌ له‌ژێر چاودێری یه‌کێتی تۆپی پێی سعودیه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و تیایدا هه‌ڵبژارده‌کانی عیراق و سعودیه‌ رووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین و به‌رازیل ده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها دوو زه‌به‌لاحه‌که‌ی ئه‌مریکای لاتین به‌هه‌مان شێوه‌ له‌کلاسیکۆیه‌کی نوێدا ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌.

یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ڕێکه‌وتی ١٢/١٠ له‌نێوان سعودیه‌ و به‌رازیل ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ ١٦ی هه‌مان مانگ به‌هه‌مان شێوه سعودیه‌کان‌ له‌شاری (جه‌دده‌) ڕووبه‌ڕوی ئه‌رجه‌نتین ده‌بنه‌وه‌.

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان