ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

کریستیانۆ په‌ڕاوی ڕیاڵ مه‌دریدی ٢٠١٣ هه‌ڵده‌داته‌وه‌: که‌ ئوزێل فرۆشرا زۆر بێزار بووم !

خه‌ڵک سپۆرت

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی ئه‌فسانه‌ی زیندوی یانه‌ی یوڤانتۆس، به‌ یادوه‌ریه‌کانیدا ده‌چێته‌وه‌ و باس له‌و کاتانه‌ ده‌کات که‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعود ئوزێلی ئه‌ڵمانی له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کردووه‌.

“دۆنی پورتوگال” له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی میره‌ر”ی به‌ریتانی ڕاگه‌یاندووه‌ :” سه‌رده‌مێک له‌گه‌ڵ ئوزێل به‌یه‌که‌وه‌ له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یارییمان ده‌کرد، لێکتێگه‌یشتنێکی بێوێنه‌ له‌نێوانماندا هه‌بوو، ده‌مانتوانی ڕێگه‌ی گۆڵ به‌ئاسانی بدۆزینه‌وه‌”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” ڕۆیشتنی ئوزێل ناخۆشترین هه‌واڵ بوو بۆ من، ساڵی ٢٠١٣ کاتێک زانیم ئیداره‌ی یانه‌ ده‌ستبه‌رداری بوون زۆر بێزار بووم، چونکه‌ ئوزێل یاریزانێک بوو به‌باشی ده‌یزانی من چۆن به‌ره‌و گۆڵ جموجۆڵ ده‌که‌م و به‌ چ شێوه‌یه‌ک حه‌زم به‌ ئاراسته‌کردنی تۆپه‌، ڕاستیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ فرۆشتنی توڕه‌ بووم”.

ئوزێل له‌ساڵی ٢٠١٠ تا ٢٠١٣ درێسی یانه‌ی شاهانه‌ی پۆشی و له‌پاڵ کریستیانۆ و بنزیمه‌ ئاستێکی ناوازه‌ی پێشکه‌ش کرد، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی کتوپڕ و ڕاسته‌وخۆ دوای گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یل، ئیداره‌ی شاهانه‌ ده‌ستبه‌رداری بوون په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ئارسیناڵه‌وه‌ بکات.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئوزێل ڕایگه‌یاندووه‌ :” قه‌ناعه‌تم به‌وه‌بوو له‌ڕیاڵ مه‌درید ده‌مێنمه‌وه‌ و به‌رده‌وام ده‌بم، به‌ڵام کاتێک زانیم چیتر ئیداره‌ی یانه‌ و کارلۆ ئه‌نچلۆتی ڕاهێنه‌ر متمانه‌یان پێم نه‌ماوه‌، ڕوومکرده‌ یانه‌ی ئارسیناڵ، من یاریزانێکم پێویستم به‌ متمانه‌ی به‌رده‌وامه‌ و ئه‌وه‌شم له‌ ئارسیناڵ به‌دی کرد”.

جیهانی

ریزبەندی گۆڵکارانی سەدەی 21 لە (2001 – 2020) ڕاگەیەنرا

 

خەڵک

فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ (IFFHS ) رێزبەندی باشترین گۆڵکارانی لە سێ دەیەی کۆتایی سەدەی 21  لە نێوان ساڵانی( 2001 – 2020 ) دا بڵاو کردەوە .

بەپێی ڕیزبەندییەکە، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و هێرشبەری یانەی یۆڤانتۆس بە 756 گۆڵ لە پلەی یەکەمدایەو دوای ئەو، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی دێت کە 715 گۆڵی بۆ بەرشەلۆنە و هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمارکردووە.

زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی و هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان بە 543 گۆڵ لە پلەی سێیەمدایە، هاوکات گۆڵکاری یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید، لویس سوارێزی ئۆرۆگوای بە 489 گۆڵ چوارەمی ڕیزبەنییەکەیە، بەدوایدا ئەستێرەی بایرن میونشن ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی  دێت بە پلەی پێنجەم کە 473 گۆڵی تۆمارکردووە.

هاوکات فیراس ئەلخەتیبی سووری لە ڕیزبەندی باشترین گۆڵکارانی سەدەی 21 دا پلەی نۆزدەیەمی جیهانی و یەکەمی نێو یاریزانانی وڵاتانی عەرەبی گرتووە بەتۆمارکردنی 344 گۆڵ، دوای ئەو ئەفسانەی تۆپی پێی کوێتی بەدر ئەلمتوع لە ڕیزبەندی دووەمی جیهانی عەرەبی و بیست و حەوتەمی جیهانیدا دێت، کە لەماوەی تەمەنی یاریکردنیدا 322 گۆڵی تۆمار کردووە.

ریزبەندی  10 گۆڵکاری سەدەی 21؛

1- کریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی – 756 گۆڵ

2- لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی – 715 گۆڵ

3- زلاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی  – 543 گۆڵ

4- لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی – 489 گۆڵ

5- ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی – 473 گۆڵ

6- عەلی شەفەقی مالدیڤ – 465 گۆڵ

7- سیرجیۆ ئەگوێرۆی ئەرجەنتینی  – 421 گۆڵ

8-ساموێل ئیتۆی کامیرۆنی – 409 گۆڵ

9- ئیدینسۆن کاڤانی ئۆرۆگوای – 408 گۆڵ

10-ئەلێکساندار دورشی سەنگافوری – 408 گۆڵ

جێی باسە ئامارەکان تەنیا ئەو گۆڵانەی لەخۆ گرتووە کە لەنێوان ساڵەکانی 2001 بۆ 2020 تۆمار کراون.

سەرچاوە : فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

میسی گۆڵەکانی لەگەڵ پێلێی ئەفسانەی بەرازیل، هاوتا کرد

 

خەڵک – وەرزش

بەتۆمارکردنی 643 گۆڵ، لەگەڵ یەک یانەدا، لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گۆڵەکانی هاوتای پێلێ ئەفسانەی بەرازیلی کرد، دوای ئەوەی تۆڕی گۆڵی یانەی ڤالانسیای هەژاند.

ساتی تۆمارکردنی گۆڵە مێژووییەکەی میسی بەرامبەر ڤالانسیا

 

دوای ئەوەی لێدانێکی سزای لەدەستدا، میسی تەمەن 33 ساڵ لەسەر حسابی ڤالانسیا، بە لیدانی سەر، تۆاری گۆڵەکانی لەگەڵ یەک یانە هاوتای گۆڵەکانی پێلێ کرد.

جێی باسە، پێلێی بەرازیلی 643 گۆڵی تۆمار کردووە لە ماوەی 19 وەرزدا لەگەڵ یانەی سانتۆسی بەرازیلی.

 

هاوتاکردنی ئەم تۆمارە لەکاتێکدایە، کە میسی خەڵاتی ساڵی 2020ی باشترینی ساڵی بەدەستنەهێناو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی پۆڵەندی و هێرشبەری یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی بووە خاوەنی ئەو خەڵاتە.

 

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لیڤا، خەونی میسی و دۆنی ئاڵۆزکاند و بووە باشترین

خەڵک ـ وەرزش

لیڤاندۆڤێسکی بووە باشترین یاریزانی جیھان

ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندی و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بووە باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2020 و خەڵاتی زەبێست-ی بردەوە و سەردەمی قۆرخکاری میسی و دۆنی تێپەڕاند.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان