ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر ڕووداوه‌کانی یاریی نێوان ڕزگاری و خانه‌قین ئاشکرا کرد

خه‌ڵک سپۆرت

له‌چوارچێوه‌ی یارییه‌کانی خولی پله‌ یه‌کی کوردستان و له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان یانه‌کانی ڕزگاری و خانه‌قین که‌ به‌ یه‌کسانبون کۆتایی هات ( ٠ – ٠) چه‌ند ڕووداوێکی نه‌خوازراو ڕوویاندا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا لێکۆڵینه‌وه‌ بکات.

پاش بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ندین گرته‌ی ڤیدیۆیی که‌ تیایدا ده‌رده‌که‌وێت هانده‌رانی یانه‌ی ڕزگاری به‌ به‌رد هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ئوتۆمبێلی تایبه‌تی یانه‌ی خانه‌قین، یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان لیژنه‌ی سزاکانی ڕاسپاردووه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ بکات و پاشان بڕیار له‌باره‌ی سزادانی هانده‌ران و یانه‌ی ڕزگاریه‌وه‌ بدات.

Rudaw.net

بەردبارانکردنی یاریزانانی یانەی خانەقین لەدوای یاریی هەردوو یانەی پلەیەکی خانەقین و رزگاری کە بە ئەنجامی سفر بە سفر کۆتایی هات، ئەمڕۆ لایەنگرانی یانەی رزگاری بەو شێوەیە یاریزانانی یانەی خانەقینیان بەردباران کرد ڤیدیۆکە لەلایەن وەلید خالید بۆ رووداو نێردراوە

Posted by Rudaw on Wednesday, December 19, 2018

ئه‌مه‌ش ده‌قی ئه‌و ڕوونکردنه‌وه‌یه‌یه‌ که‌ له‌لایه‌ن یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستانه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌:

بەپەلە ..لە بارەی رووداوەکانی یاری نێوان رزگاری و خانەقین، لە خولی پلەیەکی تۆپی پێی کوردستان، کە یارییەکە دوێنێ…

Posted by ‎یەکێتی تۆپی پێی کوردستان ـ Kurdistan Football Association‎ on Wednesday, December 19, 2018

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان