ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ی نوێی ده‌ركرد

یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2018/12/22 به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به‌ست و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد.

1- له‌ یاری نێوان رزگاری و خانەقین له‌ خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به‌ هۆی دروستكردنی كێشه‌ و گرفت و نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و هێرشكردنه‌ سه‌ر شاندنی یانه‌ی خانه‌قین و به‌ردبارانكردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان، له‌ لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی رزگاری، كه‌ بووه‌ هۆی ناشیرینكردنی وه‌رزشی تۆپی پێی كوردستان، ئه‌مه‌یش به‌ هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی یاریگه‌، له‌گه‌ڵ ده‌ستخۆشییمان له‌ هه‌ڵوێستی جوان و وه‌رزشییانه‌ی هه‌ردوو ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كانی رزگاری و خانه‌قین، كه‌ هیچ گرفتێك له‌ نێوان ئه‌واندا نه‌بووه‌، یه‌كێتییه‌كه‌مان له‌ باره‌ی رووداوه‌كانی یارییه‌كه‌ ئه‌م بڕیاریدا به‌:

• گواستنه‌وه‌ی دوو یاری داهاتووی یانه‌ی رزگاری بۆ یاریگه‌ی یانه‌ی كۆیه‌، به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌رانی یانه‌ی رزگاری و ئه‌و یانه‌ی یاری له‌گه‌ڵ هه‌یه‌.

• چاككردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئۆتۆمبێلی (پاس) یانه‌ی خانه‌قین له‌ لایه‌ن یانه‌ی رزگاری.

• غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی رزگاری به‌ بڕی (1000000) یه‌ك ملیۆن دینار.

• ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی رزگاری له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌ و گرفتانه‌، سزاكان توندتر ده‌بێت.

2- ئاگاداری كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان، به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌كارهێنانی یاری ئاگرین قه‌ده‌غه‌یه‌، به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كاریگه‌ری له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای یارییه‌كه‌ و یاریزانان هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كێتییه‌كه‌مان به‌ توندی سزای ئه‌م یانه‌یه‌ ده‌دات، كه‌ یاری ئاگرین به‌كار ده‌هێنێت.

3- ئاگاداری كۆتایی بۆ یانه‌ی سۆران به‌ كۆنتڕۆڵكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و رێزگرتن به‌ سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ستافی ناوبژیوانان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یارییه‌كانیان ده‌گوازرێته‌وه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان.

4- ئاگاداری كۆتایی بۆ هه‌ردوو یانه‌ی خاك و سه‌یدسادق به‌ كۆنتڕۆڵكردنی جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان و به‌كارنه‌هێنانی یاری ئاگرین و بڵندگۆ، له‌ ئه‌گه‌ری دووباره‌ بوونه‌وه‌ یانه‌كانیان تووشی سزا ده‌بن.

5- غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ بڕی (200000) دوو سه‌د هه‌زار دینار، به‌ هۆی ئاماده‌نه‌بوونی پیاوان پۆلیس له‌ گێمی دووه‌می یاری نێوان هه‌ندرێن و ده‌ربه‌ندیخان.

6- له‌ یاری نێوان ئارارات و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له‌ خولی نایابی كوردستان، به‌ هۆی دروستبوونی كێشه‌ و گرفت له‌ دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه‌ بڕیاردرا به‌:

• لێژنه‌ی رێكاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌ چۆنیه‌تی روودانی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ی دوا یارییه‌كه‌ ده‌كات و، ورده‌كارییه‌كان و راپۆرت بۆ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌ ده‌كات.

• ئه‌نجامدانی یاری داهاتووی یانه‌ی ئارارات بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان و به‌ بێ ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌ر.

7- راگرتنی هه‌ردوو خولی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌، ئه‌مه‌یش له‌ پێناو دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كێشه‌ و گرفته‌كان و ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندارانی هه‌ردوو خول.

8- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی پله‌نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 2018/12/29 له‌ كاتژمێر 11:00 ـی پێش نیوه‌ڕۆ بۆ كاری پێویست له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بن، پێویسته‌ له‌سه‌ر هه‌موو یانه‌كان هه‌ریه‌ك له‌م به‌رێزانه‌ی خوراوه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ ئاماده‌بن:
• سه‌رپه‌رشتیاری تیپ
• راهێنه‌ری یانه‌
• كاپتنی یانه‌
• سه‌رپه‌رشتیارانی یارییه‌كان

9- ئاگاداری سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی خوله‌كانی نایاب و پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژی شه‌ممه‌ 2018/12/29 له‌ كاتژمێر 1:00 ـی نیوه‌ڕۆ بۆ كاری پێویست له‌ هه‌ولێر ئاماده‌بن.

10- ئاراسته‌كردنی نووسراوی فه‌رمی بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی هاوكارییكردنی یه‌كێتییه‌كه‌مان، ئه‌مه‌یش له‌ پێناو جوانتركردن و رێكخستنی یاریگه‌كانی كوردستان و جه‌ماوه‌ری یانه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو لایه‌كمان ڕوویه‌كی شارستانی و جوانی وه‌رزشی كوردستان پیشانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بده‌ین، له‌گه‌ڵ سوپاس و پێزانینمان بۆ وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه‌ له‌ رابردوویش هه‌میشه‌ هاوكار و هه‌ماهه‌نگمان بووینه‌.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان