ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند خۆراکێک کە دەتوانیت لە کاتی پێویستدا وەک حەبی ئازار بەکاری بهێنیت

خێزان

ماسولكه‌كان له‌دوای ماندو كردن و وه‌رزش كردندی زۆردا بۆ ماوه‌یه‌ك گرژ ده‌بن و توشی ئازار و ناڕه‌حه‌تیمان ده‌كه‌ن،   بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ جه‌سته‌ پێویستی به‌ حه‌سانه‌وه‌ و خواردنی ڕیشاڵه‌كان ده‌بێت، لێره‌دا كۆمه‌ڵێك له‌و‌ خۆراكانه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو كه‌ وه‌ك ئازارشكێنێك كار ده‌كه‌ن.

 

-مۆز

-به‌هۆی بونی مادده‌ خۆراكییه‌ پێویسته‌كانی وه‌ك كالیسیۆم، مه‌گنیسیۆم، پۆتاسیۆم، بۆ ئارامكردنه‌وه‌ و نه‌هێشتنی ئازار به‌كاردێت.

 

-په‌تاته‌ی كوڵاو

-به‌هه‌مان شێوه‌ وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ ئازاری ماسولكه‌كان به‌كار دێت، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زیاتر‌ كالیسیۆمی تێدایه‌ وه‌ك له‌ مۆز.

 

 

-زه‌رده‌چه‌وه‌

-به‌ ماده‌یه‌كی دژه‌ هه‌وكردن و دژه‌ ئۆكسید داده‌نرێت، ڕێگری له‌ هه‌وكردنی ماسولكه‌كان ده‌کات و ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه‌،ده‌توانیت راسته‌وخۆ له‌ ژه‌مه‌ خواردنه‌كاندا زیادی بكه‌یت، یاخود له‌گه‌ڵ ئاودا بیخۆیته‌وه.

 

-ماسی سه‌له‌مون

-بڕێكی زۆر ئۆمێگا ٣ له‌خۆده‌گرێت كه‌ وه‌ك دژه‌ هه‌وكردن و دژه‌ ئازارێك كارده‌كات.

 

-هێلكه‌

-پرۆتین یارمه‌تیده‌رێكی خێرایه‌ بۆ سارێژبونه‌وه‌و نه‌هێشتنی ئازار.

 

-شوتی

-به‌هۆی پێكهاته‌كه‌ی كه‌ له‌ پۆتاسیۆم و ٩٠% ئاو پێكدێت، وه‌ك دژه‌ هه‌وكردنێك كار ده‌كات.

 

-گوڵه‌ به‌ڕۆژه‌ و باده‌م

-بڕی پێویست مه‌گنیسیۆم و ئۆمێگا ٣ له‌خۆده‌گرن، بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌وكردنی ماسولكه‌كان.

ریکلام

تەندروستی

٧ نیشانەی تەندرووستی کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند نیشانەیەکی تەندرووستییە کە مەترسیدار دەردەکەوێت، بەڵام ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات:

 

-بوونی ئازاری سنگ مانای سەکەتی دڵ نییە، بەڵکوو زۆر هۆکاری دیکەی وەک ماندووبوون و قەلەقی ئەو ئازارە درووستدەکات و دواتر خۆی چاکدەبێت.

 

-درووستبونی گۆشتی زیادە کە بەهۆی کۆبونەوەی چەوری درووستدەبێت شتێکی ئاساییە و پێویست بە ترس ناکات، بەڵام لەکاتی زۆربوونی بۆ پشکنین سەردانی پزیشک بکە

-سەر گێژخواردن بۆ ماوەیەکی کەم پاش ئەوەی زۆر دادەنیشتر بەهەمان شێوە شتێکی ئاساییە، کە بۆخۆی نامێنێت.

-هەر درووستبوونی لەرزینێکی دەست مانای ئەوە نییە کە نەخۆسی Parkinson هەبێت، بەڵکوو برسیەتی و قەلەقی و کەمی ڤیتامین B12 هۆکارە بۆ دەستلەرزین.

-درووستبونی گرنج گرنج لەسەر نینۆکت بەهەمان شێوەی چرچبونی پێستە و بە پێی تەمەن درووستدەبێت، بۆیە مەترسیدار نییە

-هەر شتت لەبیر چویەوە مانای ئەوە نیە کە ئیدی زەهایمەرتە، چونکە مەشغوڵی مێشک و قەلەقی و ماندویەتی وادەکات کە شتت زوو بیربچێتەوە.

-تەقاندنی پەنجە مەترسی نییە و ئەو دەنگە بەهۆی دەرچوونی هەواوە درووستدەبێت لە ناو جومگەکان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٦ بەکارهێنانی جیاوازی دارچینی بۆ تەندرووستی کە زۆر ناوازەیە

خێزان

دارچینی بەیەکێک لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت و سودیکی یەکجار زۆر بەتەندروستیمان دەگەیەنێت، بەگشتی دارچینی دەکرێت لە ئامادەکردنی زۆربەی خواردنەکاندا بەکاربهێنرێت، هاوکات دەتوانرێت سود لە زەیتەکەی وەربگیرێت، لێرەدا چەند سودو گرنگییەکی دارچینی دەخەینە ڕوو.

-چارەسەری ئەنفلۆنزا، چارەسەری کێشەکانی هەناسەدان و سیەکان دەکەن، بەتێکەڵکردنی دارچینی لەگەڵ هەنگوین سودی زۆری بۆ چارەسەری ئەنفلۆنزا و هەڵامەت دەبێت.

-نەهێشتنی بۆنی ناخۆش، وەک دژە بەکتریایەک کاردەکات، نەخۆشییەکانی پووک و بۆنی ناخۆشی ددانەکان چارەسەر دەکات، بە تێکەڵکردنی دوو دڵۆپ زەیتی دارچینی لەگەڵ 1 کەوچکێکی چێشت زەیتی گوێزی هیندی.

-دارچینی ڕێژەی شەکری خوێن کەمدەکاتەوە و کاریگەرییەکی بەهێزی هەیە دژی شەکرە، کرداری هۆرمۆنی ئەنسۆلین چالاک دەکات، ئەگەر ئەنسۆلین باش کارنەکات مەترسی تووشبوون بە شەکرەی جۆری ٢ هەیە.

-دورخستنەوەی مێرووەکان، بە بڵاوکردنەوەی لەو ناوچانەی گومان دەکەیت مێروی تێدابێت بەتایبەت مێرولە، بەهۆی بۆنە بەهێزەکەیەوە وادەکات دور بکەونەوە.

– دارچینی سوودی هەیە بۆ نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، ئەو نەخۆشیانە کە خانەکانی مێشک لەکاردەخەن وەک خەمۆکی، زەهایمەر و پارکینسۆن. دارچینی ٢ ماددەی تێدایە دەتوانێت دروستبوونی ئەو پرۆتینەی لەمێشکدا یارمەتیدەرە بۆ زەهایمەر خاوی بکاتەوە یان بیوەستێنێت.

-چارەسەری کەڕوی پێیەکان، دارچینی دژی هەوکردن و بەکتریا و کەڕوو دەجەنگێت، گەشەی هەندێک بەکتریای وەک لیستێریا و سالمۆنێلا دەوەستێنێت، هەروەها یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی بۆنی ناخۆشی پێیەکان، دەتوانیت ڕاستەوخۆ زەیتی گەڵای دارچینی لە پێیەکانت بدەیت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

٨ سوودی کێویی کە واتلێدەکات هەموو شەوێک دانەیەک بخۆیت!

خێزان

خەڵكی حەزیان لە كیویە بەهۆی ڕەنگە سەوزە جوانەكەی و تامە جیاوازەكەی، بەڵام كیوی سودی تەندروستی زۆری هەیە به‌جۆرێك كه‌ نابێت هیچكات خواردنی كێوی ڕه‌تبكه‌یته‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ به‌شێكه‌ له‌ سوده‌كانی:

–  یارمەتی كرداری هەرس و ئەنزیمەكانی هەرس دەدات، پرۆتینی هەرسی تێدایە، كە یارمەتی كرداری هەرس دەدات.
– پەستانی خوێن ڕێكدەخات، كیوی بڕێكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، كە هاوسەنگی كاری دەمارە خانەكان دەپارێزێت لەڕێگەی كەمكردنەوەی سۆدیۆم.
– بەرگری لە لەناوچوونی (DNA) دەكات، توژێژینەوەیەك ئەوەی دەرخستووە، كە پێكهاتەیەكی بێ هاوتای دژە ئۆكسید لەكێویدا هەیە، كە بەرگری لەخانەكانی DNA دەكات دژی ئۆكسان و ڕێگری لەدروستبوونی شێرپەنجە دەكات.
– بەرگری لەش بەرزدەكاتەوە، لەمیوەی كیویدا ڤیتامین C و دژە ئۆكسانەكانی تر هەیە، كە سیستمی بەرگری لەش بەرزدەكەنەوە.
–  یارمەتی كرداری باشكردنی هەرس دەدات، بەهۆی ئەو ماددە ریشاڵیەی لەكیویدا هەیە ڕێگری لەكێشە هەناویەكان دەكات.
– یارمەتی لەناوبردنی ماددە ژەهراویەكان دەدات، بەهۆی ئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ماددەی ریشاڵی تێدایە یارمەتی دەستبەسەردا گرتن و كردنە دەرەوەی ژەهرەكان دەدات لە لەشدا.
–  تەندروستی دڵ دەپارێزێت، خواردنی (2 بۆ 3) كیوی ڕۆژانە خوێن مەین كەمدەكاتەوە بەڕێژەی (18%) لەبەرئەوەی دژەمەیینی تێدایە.
–  بەرگری لەپێست دەكات، لەبەرئەوەی كیوی بڕێكی زۆر ڤیتامین E و دژە ئۆكسانەكانی تێدایە پێشت لەچرچبوون دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان