ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

بۆچی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌یه‌که‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جامی ئاسیا لاواز ده‌رکه‌وت؟ به‌شار ڕوسن وه‌ڵام ده‌داته‌وه‌…

خه‌ڵک سپۆرت

به‌شار ڕوسن یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق هۆکاری هه‌ڵه‌ به‌رده‌وامه‌کانی هێڵی به‌رگری و ناوه‌ندی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ئاشکرا ده‌کات به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام.

به‌شار ڕوسن، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق ده‌رباره‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌که‌ له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر ڤێتنام به‌ ماڵپه‌ری “کوره‌”ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عیراق له‌سه‌ره‌تاوه‌ له‌و تاکتیکه‌ نوێیه‌ تێنه‌گه‌یشتن که‌ ڕاهێنه‌ر دایڕشتبوو، بۆیه‌ چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ک ڕوویدا، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه‌ توانیمان ئه‌نجامه‌که‌ به‌سه‌ر ڕکابه‌ره‌که‌ماندا پێچه‌وانه‌ بکه‌ینه‌وه‌، توانیمان که‌سایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی شێره‌کانی ڕافیده‌ین نیشان بده‌ین”.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت :” بردنه‌وه‌ له‌ یه‌که‌م یارییدا له‌ڕووی ده‌رونیه‌وه‌ سودی گه‌وره‌ی پێگه‌یاندین، له‌ئێستادا هه‌ست به‌ ئارامی ده‌که‌ین، پێموابێت گه‌یشتن به‌ قۆناغی داهاتو نزیکه‌، ئێمه‌ وه‌ک یاریزانان په‌رۆشین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونی هانده‌رانمان که‌ زۆر به‌هێزه‌وه‌ پاڵپشتییان کردین”.

هه‌ڵبژارده‌ی عیراق یه‌کێکه‌ له‌ هه‌ڵبژارده‌ گه‌وره‌ و به‌هێزه‌کانی ئاسیا، به‌ڵام له‌ یه‌که‌م ڕووبه‌روبونه‌وه‌دا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ڤێتنام دووچاری ئاسته‌نگی هات، له‌ تایمی یه‌که‌مدا به‌هۆی هه‌ڵه‌ی به‌رده‌وامی هێڵی به‌رگری و ناوه‌نده‌وه‌ دوو گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار کرا، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له‌ کۆتا ساته‌کانی یارییه‌که‌دا توانیان ئه‌نجامه‌که‌ بۆ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دووان پێچه‌وانه‌ بکه‌نه‌وه‌ و یه‌که‌م سه‌رکه‌وتن تۆمار بکه‌ن.

به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌وه‌ شاره‌زایان ڕه‌خنه‌ی توندیان ئاڕاسته‌ی سریچکۆ کاتانیچی ڕاهێنه‌ر کرد که‌ له‌م پاڵه‌وانێتیه‌ ستایلێکی یاریی کردنی نوێی به‌ یاریزانانی عیراق جێبه‌جێ کرد‌، زۆرینه‌ی سه‌رچاوه‌کان پێیان وابوو یاریزانان له‌ ورده‌کاریه‌کانی تێنه‌گه‌یشتون و گۆڕانکاریه‌کی ڕیشه‌یی له‌ شێوه‌ یاریی کردنی عیراقدا کردووه‌ له‌کاتێکدا ئاماده‌کارییه‌کان له‌ماوه‌یه‌کی کورتدا ئه‌نجامدراون و به‌و کاته‌ که‌مه‌ مه‌حاڵه‌ بتوانرێت ستایلی یاریی کردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ گۆڕانکاری گه‌وره‌ی تێدا بکرێت.

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان