ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

پاکیاوی ئەفسانە برۆنەری ئەمریکی کوتا بەزەویدا و دەرگای بەڕووی ڕووبەڕوبونەوە مێژوییەکەدا کردەوە !

خەڵک سپۆرت

مانی پاکیاوی ئەفسانەی بۆکسێن لەڕووبەڕوبونەوەیەکی بەهێزدا سەرکەوتنی بەسەر ئەدریان برۆنەری ئەمریکیدا بەدەستهێنا و پارێزگاری لە پشتوێنی ڕابیتەی جیهانیی بۆکسێن کرد.

ڕووبەڕوبونەوەکە بە کۆی دەنگی داوەران (١١٧ – ١١)، (١١٦ – ١١٢)، (١١٦ – ١١٢) لەبەرژەوەندی پاکیاوی ئەفسانە کۆتایی هات و ئەم بردنەوەیەش دەرگای بەڕووی ڕووبەڕوبونەوەیەکی مێژووییدا کردەوە بەرامبەر فلۆید مایوێزەری ئەفسانەی بۆکسێنی ئەمریکا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەکانەوە بەدەستهاتون، بۆکسێنەرە فیلیپینیە ٤٠ ساڵەکە بەهۆی ئەم بردنەوەیە بڕی ٢٠ ملیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە و دەبێتە یەکەمین بردنەوە کە لەتەمەنی ٤٠ ساڵیدا تۆماری دەکات.

بردنەوە لە برۆنەر تەنها بردنەوەیەک نەبوو، بەڵکو گرنگی ئەوتۆی هەبوو، بەوپێیەی دەرگا بەڕووی یاریی (ڕیماچ) بەرامبەر فلۆید مایزێزەری ئەفسانەی ئەمریکادا دەکاتەوە کە تائێستا هیچ دۆڕاندنێکی تۆمار نەکردووە و پێشتر توانیوبوی بەسەر پاکیاودا سەربکەوێت.

بۆکسێنەرە فیلیپینیەکە چەندین مانگە داوای دووبارەکردنەوەی یاریی نێوانی و مایوێزەر دەکات، بەڵام بەهۆی زۆری ڕکابەرانەوە بۆکسێنەرە ئەمریکیەکە ئامادەنەبوو ڕووبەڕوی ببێتەوە، لەئێستادا و دوای بردنەوە لە برۆنەر هەموو ئەگەرەکان بەو ئاڕاستەیەن لە مانگی نۆی ٢٠١٩ “ڕیماچ”ی نێوان دوو بۆکسێنەرە ناودارەکە لەسەر پشتوێنی “دەبلیو بی سی” ئەنجام بدرێت، ئەم ڕووبەڕوبونەوەیەش داهاتەکەی زیاتر دەبێت لە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار و بە “بۆکسێنی سەدە” ناودەبرێت.

جیهانی

درێسەکەی مایکڵ جۆردان بە 320 هەزار دۆلار فرۆشرا

خەڵک – وەرزش

ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە ناوەندی مەزادی (بێڤەرلی هیڵز) درێسە تایبەتەکەی ئەفسانەی باسکەی ئەمریکایی مایکڵ جۆردان، بە 320 هەزار دۆلار فرۆشراو بوو بە گرانترین پارچەی یادگاریی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی نێو مەزادەکە تۆمارکرا.

 

خانەی مەزادی گۆلێن لە (بێڤەرلی هیڵز)، ڕایگەیاندووە؛ فرۆشتنەکە ڕیکۆردێکی جیهانی بۆ مەزادکردنی درێسەکەی جۆردان تۆمارکرد، کە تەمەنی بۆ ساڵی 1984دەگەڕێتەوە.

 

ئەو خانەی مەزادە زیاتر لە 500 پارچە یادگاری دەگمەنی تێدایە، هەر لەوچوارچێوەیەدا درێسێکی باسکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمریکا فرۆشرا، کە نرخەکەی 192 هەزار دۆلار بوو.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

دوای 15 ساڵ وازهێنانی لە بۆکسێن، تایسۆن بەرامبەر جۆنز یەکسان بوو

خەڵک – وەرزش

مایک تایسۆنی ئەمریکایی، پاڵەوانی کێشی قورس، کە 15 ساڵە دەستبەرداریی یاریی بۆکسێن بووە، لە رووبەڕووبوونەوەیدا لەگەڵ رۆی جۆنز، نیشاندا کە هێشتا هێزێکی زۆری هەیە کاتێک پاش چاوەڕوانیەکی زۆر گەڕایەوە بۆ ناو گۆڕەپانی بۆکسێن و لە نمایشێکی ڕکابەریدا بەرامبەر ڕۆی جۆنزی ڕکابەری وەستایەوە و بە پێچەوانەی پێشبینییەکان یارییەکە بە یەکسان بوون کۆتایی هات .

شەوی ڕابردوو لە کۆس ئەنجلۆسی ئەمریکا، یارییەکی خێرخوازی لە نێوان تایسۆن و جۆنز بەڕێوە چوو، کە مەبەست لێی کۆکردنەوەی کۆمەک بوو بۆ هەژاران، و یارییەکە لە هەشت خولدا خۆی بینییەوە، کە سەرەنجام بە یاکسان بوون کۆتایی هات.

دوای یارییەکە تایسۆنی 54 ساڵ وتی ” دڵخۆشم بەم نمایشەو بەردەوامبوونم لەم چالاکییە وەرزشیانەدا، ئەمڕۆ هەستم بەوەکرد کە هێشتا هێزو تواناکەی جارانم هەر ماوە”.

دوا یاریی پیشەیی تایسۆن 15 ساڵ لەمەوبەر بوو، کە تێیدا بە کێڤن ماکبرایدی ئیرلەندی دۆڕا، بەڵام لە کۆتایی یاریەکەدا تایسۆن کۆنترۆڵی جۆنزی 51 ساڵی کردبوو .

تایسۆن وتیشی”ئەمە زیاتر لە یارییەکە، ئێمە گرنگی بە کارە مرۆییەکان دەدەین و یارمەتی خەڵک دەدەین”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوای 150 خولەک وەرزشکردن دەکات

خەڵک – وەرزش

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، داوا لە گەنجاون و تازە پێگەیشتووان دەکات لە هەفتەیەکدا لایەنی کەم 150 خولەک چالاکی وەرزشی بۆ باشی جەستەیان ئەنجام بدەن.

لە یەکەم ڕێنماییدا لەماوەی 10 ساڵی ڕابردوو تا ئێستا بۆ یەکەمجار رێکخراوی تەندروستی جییانی داوا لە تازە پیگەیشتووان دەکات بە لایەنی کەمەوە لەهەفتەیەکدا 150 خولەک لە کاتیان تەرخان بکەن بۆ چالاکی جەستەیی، کە بۆ تەندروستی دەروونی و پاراستنی یادگەو بەهێزی بەرگرییان لە سەروەختی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرنگ و پڕ بایەخە.

 

ڕێکخراوەکە پێشنیاری ئەوەی کردووە، کە منداڵان و نەوجەوانان بە ڕێژەی یەک کاتژمێر لە ڕۆژێکدا وەرزش بکەن و کات لەبەردەم شاشەی تەلەڤزیۆنەکان و ئامێرە ئەلیکترۆنییەکاندا کەم بکەنەوە .

 

لە ئێستادا رێکخراوەکە کەمپەینی “هەموو جووڵەیەک گرنگە” ی دەستپێکردووە و دەڵێت، بۆ ئەوەی بەر لە نەخۆشی بگرن و تەمەنیان زیاتر بێت پێویستە خەڵکی لەهەموو تەمەنێک قەرەبووی چالاکییە جەستەییە ناچالاکەکەیان بکەنەوە .

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاندووە، لە بەتەمەنەکاندا لە چوار کەس، یەک کەس و لە پێنج هەرزەکاریش چوار یان بە پێی پێویست چالاکی جەستەیی ئەنجام نادەن، کە بریتین لە ڕۆیشتن بە پێی و پاسکیل سواری.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی ڕێکخراوەکە، زیادبوونی چالاکی جەستەیی نەک تەنیا یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی دڵ و نەخۆشی شەکرەی جۆری 2 و شێرپەنجە، بەڵکو نیشانەکانی خەمۆکی و دڵەڕاوکێ کەم دەکاتەوە و یادەوەری باشتر دەکات و مرۆڤ لە نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان