ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

(جامی ئاسیا) قه‌ته‌ر به‌ گۆڵێکی عیراقی هه‌ڵبژارده‌ی عیراقی له‌ جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا کرده‌ ده‌ره‌وه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

ئه‌مشه‌و کۆتا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قۆناغی (١٦)ی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا له‌نێوان هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر و عیراق ئه‌نجامدرا و قه‌ته‌ریه‌کان به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام سه‌رکه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا.

له‌ تایمی یه‌که‌مدا قه‌ته‌ریه‌کان باشتر و به‌هێزتر ده‌رکه‌وتن و توانیان کۆنترۆڵی زۆرینه‌ی کاته‌کانی یاریی بکه‌ن و ستایلی خۆیان به‌سه‌ر ڕیتمی یارییه‌که‌دا سه‌پاند، له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ڵبژارده‌ی عیراق هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ئه‌نجامده‌دا و به‌درێژایی ٤٥ خوله‌ک هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه‌بوون له‌نێو یاریگادا به‌پێی پلانه‌کانی سریچکۆ کاتانیچ خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه‌.

له‌تایمی دووه‌مدا چاوه‌ڕوانی ململانێیه‌کی به‌هێز ده‌کرا و ئه‌وه‌ش ڕوویدا، له‌م تایمه‌دا کاتانیچ پێکهاته‌ی عیراقی توندوتۆڵ کرده‌وه‌ و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک هێرشیان کرده‌ سه‌ر گۆڵی قه‌ته‌ریه‌کان، چه‌ندین هه‌لی گۆڵکردنیان دروست کرد و ڕکابه‌ر ته‌نها به‌ هێرشی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی ڕێکخراو هه‌وڵی ده‌دا فشاره‌ به‌رده‌وامه‌کانی عه‌لی عه‌دنان و هاوه‌ڵانی که‌م بکاته‌وه‌، له‌ زۆرینه‌ی کاته‌کانی ئه‌و تایمه‌دا شێره‌کانی ڕافیده‌ین باڵاده‌ست بوون، به‌ڵام کێشه‌ی گه‌وره‌ ئه‌وه‌بوو چه‌ندین یاریزانی گه‌وره‌ و ئه‌زمونداری وه‌ک هومام تاریق و عه‌لی حسنی و عه‌لا عه‌لی مهاوی به‌هۆی پێکانه‌وه‌ نه‌یانتوانی به‌رده‌وامی به‌ یاریکردن بده‌ن و سریچکۆ کاتانیچ ناچاربوو ئاڵوگۆڕیان پێبکات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا عیراقیه‌کان جڵه‌وی یارییه‌که‌یان له‌ده‌ست نه‌دا و له‌نێو یاریگای قه‌ته‌ریه‌کاندا چڕبونه‌وه‌یه‌کی نمونه‌ییان ئه‌نجامدا.

له‌و تایمه‌دا ئه‌زمونی یاریزانانی قه‌ته‌ر کاریگه‌ری دروست کرد و‌ مامه‌ڵه‌کردنیان له‌گه‌ڵ ڕیتم و شێوازی یاریی کردنی عیراق کارامه‌یی پێوه‌ دیاربوو، له‌ خوله‌کی ٦٢ به‌سام هیشام ئه‌لڕاوی به‌ لێدانێکی ڕاسته‌وخۆ گۆڵی پێشکه‌وتنی تۆمار کرد، به‌سام ڕاوی گۆڵکاری یارییه‌که‌ یاریزانێکی به‌ڕه‌گه‌ز عێراقیه ‌و  به‌هۆی یاریکردنی بۆ یانه‌ی دحه‌یلی قه‌ته‌ری ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی وه‌رگرتووه‌.

به‌هه‌رحاڵ، له‌دوای ئه‌م گۆڵه‌ ماندوبونی جه‌سته‌یی به‌هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌که‌وه‌ دیاربوو، به‌ڵام به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت “شێره‌کانی ڕافیده‌ین” هه‌وڵه‌کانیان چڕکرده‌وه‌ و به‌به‌رده‌وامی ١٥ بۆ ٢٠ خوله‌ک هێرشیان کرده‌ سه‌ر گۆڵه‌که‌ی سه‌عد ئه‌لده‌وسه‌ری، به‌ڵام هیچکام له‌ هه‌وڵه‌کان سودیان نه‌گه‌یاند و یارییه‌که‌ (١ – ٠) له‌به‌رژه‌وه‌ندی قه‌ته‌ر کۆتایی هات.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌کانی ئه‌مڕۆ، له‌قۆناغی چاره‌کی کۆتایی هه‌ڵبژارده‌ی قه‌ته‌ر ڕووبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی کۆریای باشور ده‌بێته‌وه‌ که‌ یه‌کێکه‌ له‌ به‌هێزتریه هه‌ڵبژارده‌کانی پاڵه‌وانێتیه‌که‌.

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان