ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕبار و راسپارده‌ى نوێى ده‌ركرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019/2/2 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆك و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى كرد و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ى خواره‌وه‌ى ده‌ركرد:

1- یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى تایبه‌تى له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان ئه‌نجامدا، دواى گفتوگۆ و بیروڕا گۆرینه‌وه‌ و، گوێگرتن له‌ داواكارى و پێشنیارى نوێنه‌رانى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، بڕیاردرا پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى جوان و زانستى به‌رێوه‌ بچێت، هه‌روه‌ها گرینگى زۆر بدرێت به‌ یاریگه‌كان و باره‌گه‌ى قوتابخانه‌كان و راهێنه‌ران، چونكه‌ قوتابخانه‌كانى تۆپی پێ بناغه‌ى سه‌ره‌كى پێشكه‌وتنى تۆپی پێی كوردستانه‌.

2- له‌سه‌ر پێشنیارى نوێنەری شارەکان لە لێژنه‌ى ناوبژیوانانى كوردستان، چوار ناوبژیوانی کوردستان بۆ به‌شدارییكردن له‌ پاڵه‌وانیه‌تى كۆنیفاى 2019 ـى ئه‌ورووپا ده‌ستنیشانكران.

3- چۆنیه‌تى سه‌ركه‌وتن و هاتنه‌ خواره‌وه‌ى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان، به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت:
• له‌ هه‌ر گرووپێك چوار یانه‌ بۆ خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 سه‌رده‌كه‌وێت.
• جگه‌ له‌م چوار یانه‌ى له‌ خاڵى یه‌كه‌م ئاماژه‌ى پێكرا، سه‌رجه‌م یانه‌كانى دیكه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌سێیه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 داده‌به‌زن.
• له‌ هه‌ر گرووپێك یانه‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م بۆ قۆناغى كۆتایی خولى یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان سه‌رده‌كه‌وێت، دواتر له‌ كۆبوونه‌وه‌ى هونه‌رى چۆنیه‌تى ئه‌نجامدانى بڕیارى له‌سه‌ر ده‌درێت.
• له‌ كۆتاییدا دوو یانه‌ى خاوه‌ن پله‌كانى یه‌كه‌م و دووه‌م، بۆ ریزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانى كوردستان بۆ وه‌رزى 2019/2020 سه‌رده‌كه‌ون.

4- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، هه‌ر یاریزانێك له‌ یه‌ك كاتدا ناوى له‌ لیستى یاریزانانى دوو یانه‌ هه‌بێت، دواى په‌ڵپ گرتن له‌ لایه‌ن یانه‌یه‌ك، ئه‌وا ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ به‌ 3-0 هه‌ژمار ده‌كرێت له‌گه‌ڵ سزا و غه‌رامه‌كردنى یاریزانه‌كه‌.

5- بڕیاردرا به‌ پێكهێنانى لێژنه‌یه‌ك، كه‌ پێكهاتوون له‌ (له‌تیف ئه‌مین، قاسم ساڵح، سه‌لام تاهیر، فه‌همى محه‌ممه‌دئه‌مین و محه‌ممه‌د حوسێن) ئه‌مه‌یش به‌ مه‌به‌ستى سه‌ردانى قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان، بۆ پشكنینى یاریگه‌ و باره‌گه‌ى قوتابخانه‌كان.

6- ئاگادارى نوێنه‌رى قوتابخانه‌ى تۆپی پێی یانه‌ى سلێمانى (جه‌واد موزه‌فه‌رى) ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژى شه‌ممه‌ 2019/2/9 له‌ كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌رۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت بۆ كارى پێویست.

7- ئاگادارى سه‌رجه‌م فۆتۆگرافه‌رانى وه‌رزشى ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر باجى فه‌رمى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستانى نه‌بێت، ناتوانێت له‌ خولى پله‌نایاب و قۆناغى كۆتایی خولى پله‌یه‌كى كوردستان له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بن.

8- ئاگادارى كۆتایی بۆ سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستان، كه‌ پێویسته‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ شوێنى و شیاو و شایسته‌ بۆ كامێرامانى ده‌زگه‌كانى راگه‌یاندن دابین بكه‌ن.

9- ئاگادارى یاریزانى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى (هاوڕێ جه‌لال) ده‌كه‌ینه‌وه‌، رۆژى شه‌ممه‌ 2019/2/9 له‌ كاتژمێر 2:00 ـى پاش نیوه‌ڕۆ له‌ باره‌گه‌ى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ئاماده‌بێت بۆ كارى پێویست.

10- له‌ یارى نێوان ئاكرێ و زێره‌ڤانى له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵدانى یارى ئاگرین له‌ لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌ى ئاكرێ، بڕیاردرا به‌ غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى ئاكرێ به‌ بڕى 300000 سێسه‌د هه‌زار دینار.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان