ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

کتێبێکی ناوازە بە ژمارە و داتاوە لەسەر مێژووی مۆندیال بە زمانی کوردی کەوتە بەر دیدەی خوێنەران

خەڵک سپۆرت

نوسەرێکی وەرزشیی کورد بەناوی عەفان مەحمود، مێژووی تەواوی مۆندیالەکان بە داتاوە لە دووتوێی کتێبێکدا کۆدەکاتەوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کتێبەکە کەوتە بەر دیدەی خوێنەران و ئەوانەی حەزیان بە وەرگرتنی زانیارییە مێژووییەکانە بەتایبەت دەربارەی مۆندیال.

کتێبی مێژووی مۆندیال کتێبکی ئاماری وەرزشیە، بە بەڵگەی ژمارەیی و داتای تۆمارکراو لەلایەن نوسڕێکی کوردەوە ئامادەکراوە و ناوی یاریزانان و تەواوی ڕیکۆردی مۆندیالەکانی تێدایە لە یەکەم مۆندیالەوە تا مۆندیالی ڕووسیای ٢٠١٨ ، دەکرێت بڵێین لە کوردستاندا و بە زمانی پاراوی کوردی نوێترین پەڕتوکی مێژوویی داتاکراوی مۆندیالە، جگە لە داتا کۆمەڵێک وێنەی ناوازە و نەبینراوی تێدایە.

ئامانج لە کۆکردنەوە و نوسینەوەی بابەتەکان بەرجەستەکردنی سەرچاوەیەکە بە زمانی پاراوی کوردی، کە بە وردی زانیارییەکان بۆ خوێنەری کورد بکاتە سەرچاوەی کارپێکراو لەبوارەکانی خوێندن و ڕۆژنامەوانیدا، بەشێوەیەک خوێنەر سودی لێوەربگرێت.

لەم بارەیەوە عەفان مەحمود، نوسەری کتێبەکە بە (خەڵک سپۆرت)ی ڕاگەیاند :”لە ساڵی 2005 وە دەستم كرد بە کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر مۆندیالەکان، زۆر سەرچاوەی جیهانیم بەکارهێناوە بۆ پالپشتی کردنی داتاکان تا ببێتە سەرچاوەیەکی کوردی باوەڕپێکراو، لەو کاتەوە تا ئەمڕۆ بەردەوام زانیاری کۆدەکەمەوە و ئاواتم بوو بتوانم لە دوو توێی کتێبێكدا چاپی بکەم، خۆشبەختانە دوای مۆندیالی ڕووسیای ٢٠١٨ توانیم زانیارییەکان یەكبخەم و دایانبڕێژمەوە، شایەنی باسە کتێبەکەم لە سە ر ئە رکی ڕێخراوی تەژنە چاپکراوە”.

سەرجەم مۆندیالەکان ژمارەیان ٢١ مۆندیالە و لە ساڵی ١٩٣٠ تا ٢٠١٨ ئاماژەی پێکراوە

عەفان مەحمود، ڕۆژنامەوان و نوسەری کتێبەکە زیاتر دەدوێت و دەڵێت :”لەم كتێبەدا باسی یەكەم و دووەم و سێیەم و چوارەمی مۆندیالم كردووە، گۆڵكاری مۆندیال و باشترین یاریزان و گۆڵی سەرجەم مۆندیالەکان و ژمارەی سەرجەم یارییەكان و باشترین هێڵی هێرشبەر و باشترین هێڵی بەرگری و ناوی ناوبژیوانی یاری كۆتای و ژمارە هاندەری یاری كۆتایی تێدایە، ئاماژەم بەهەموو ئەمانە كردووە، هەروەها وێنەی باشترین یاریزان و گۆڵکاری مۆندیالم داناوە کە پێشتر نەمبینیوە لە کتێبەکانی تردا، دەتوانم بڵێم ئەم کتێبە تازەترین کتێبی مێژوویی مۆندیالە نەک بەتەنها لە کوردستان، بەڵکو لەجیهاندا، بێگومان هۆکاری ئەو بۆچونەشم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەو کتێبانەی پێش کۆکروەکانی من ئامادەکراون هیچیان ئاماژەیان بە مۆندیالی ٢٠١٨ نەکردووە تیایدا”.

لە (خەڵک سپۆرت)وە هیوای بەردەوامی بۆ هاوڕێمان کاک عەفان دەخوازین و هیوادارین لە داهاتوشدا بەردەوام بێت لە کۆکردنەوەی داتای پێویست بۆ خوێنەری وەرزشیی کوردستان.

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان