ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ناوخۆیی

یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بڕیار و راسپارده‌ى نوێی ده‌ركرد

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2019/2/16 به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانى، یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان له‌ باره‌گه‌ى خۆى له‌ هه‌ولێر، كۆبوونه‌وه‌ى ئاسایی خۆى ئه‌نجامدا و چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كى نوێی ده‌ركرد، كه‌ ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ بوون:

1- له‌ یارى نێوان برایه‌تى و گازى باكوور له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنى له‌ یارییه‌كه‌ و به‌كارهێنانى وته‌ى ناشیرین دوور له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ لایه‌ن محه‌ممه‌د عه‌باس یاریزانى يانەی گازى باكوور ژماره‌ 6، بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ دوو یارى، یه‌ك یارى به‌ هۆى كارته‌ سووره‌كه‌ى و یارى دووه‌میش وه‌ك سزا.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

2- له‌ یارى نێوان پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و دهۆك له‌ خولى نایابى كوردستان، به‌ هۆى ده‌ركردنى له‌ یاریگه‌ و هێرشكردن بۆ سه‌ر یاریزانان و ره‌فتارى ناشیرین و نانه‌وه‌ى ئاژاوه‌ له‌ یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى دهۆك هێژا داود ژماره‌ 26 بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ سێ یارى له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ى كارته‌ سووره‌كه‌ى، واته‌ چوار یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

3- له‌ یارى نێوان به‌رده‌ڕه‌ش و ئه‌كاد له‌ خولى پله‌دووى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ لایه‌ن یاریزانى یانه‌ى ئه‌كاد كارزان كه‌مال ژماره‌ 21 بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 150000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

4- له‌ یارى نێوان مه‌خموور و پیشه‌سازى له‌ خولى پله‌دووى كوردستان، به‌ هۆى هه‌ڵسوكه‌وتى دوور له‌ گیانى وه‌رزشى له‌ لایه‌ن راهێنه‌رى گۆڵپارێزانى یانه‌ى مه‌خموور سامان ئه‌حمه‌د، بڕیاردرا به‌:
• راگرتنى ناوبراو بۆ یه‌ك یارى، واته‌ نابێت له‌ نێو یاریگه‌ ئاماده‌بێت.
• غه‌رامه‌كردنى ناوبراو به‌ بڕى 250000 دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.

5- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌ پله‌دووه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر سزایه‌كى دارایی واته‌ غه‌رامه‌كردنیان له‌سه‌ر بێت، پێویسته‌ پێش یارى داهاتوویان بڕى پاره‌كه‌ راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان بكه‌ن، ئینجا سزاكه‌ له‌سه‌ر یانه‌ بێت یان یاریزان یان كارگێرى و ستافى هونه‌رى بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ یاری داهاتوویان ئه‌نجام نادرێت و به‌ ئه‌نجامى 3-0 گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى به‌رامبه‌ر هه‌ژمار ده‌كرێت.

6- ئاگادارى سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كانى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، دواین كات بۆ وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى و فرمانى كارگێرى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى و لاوان رۆژى شه‌ممه‌ 2019/3/2 ده‌بێت، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ مافى به‌شدارییكردنیان له‌ چالاكی قوتابخانه‌كان نابێت.

7- دواى لێكۆڵینه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ى راپۆرتى لێژنه‌ى تایبه‌ت به‌ رووداوه‌كانى یارى نێوان هه‌ندرێن و برایه‌تى له‌ گه‌رى پازده‌یه‌مى خولى نایابى كوردستان، كه‌ پێكهاتبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ به‌رێزان (هادى كه‌ریم، دلشاد ساڵح، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا، سیروان سه‌لمان و رزگار باییز)، هه‌روه‌ها به‌ سه‌یركردنى گرته‌ ڤیدیۆیه‌كان و وێنه‌ى رووداوه‌كان، بڕیاردرا به‌:
• غه‌رامه‌كردنى یانه‌ى برایه‌تى به‌ بڕى 2000000 دوو ملیۆن دینار، پێویسته‌ غه‌رامه‌كه‌ پێش یارى داهاتوویان راده‌ستى ژمێریارى یه‌كێتییه‌كه‌مان بكرێت.
• گواستنه‌وه‌ى دوو یارى یانه‌ى برایه‌تى بۆ یاریگه‌ى یانه‌ى شه‌قڵاوه‌، كه‌ كۆى یارییه‌كان ده‌كاته‌ سێ یارى له‌گه‌ڵ یارییان له‌گه‌ڵ یانه‌ى گازى باكوور، له‌ گه‌رى شازده‌یه‌مى خولى نایابى كوردستان.
• راگرتنى راهێنه‌ر هێور مسته‌فا بۆ ماوه‌ى سێ مانگ، له‌ راهێنه‌رایه‌تى هه‌ر تیپ و یانه‌یه‌ك، ئه‌م سزایه‌ له‌ رۆژى ده‌ستپێكردنى خوله‌كان لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووانى كوردستان ده‌ست پێده‌كات.
• تۆماركردنى سكاڵاى یاسایی له‌سه‌ر هانده‌رى یانه‌ى برایه‌تى (هونه‌ر جه‌لال)، له‌ پۆلیس و دادگا و شوێنى كارى خۆى.
• هانده‌رى یانه‌ى برایه‌تى (هونه‌ر جه‌لال) بۆى نییه‌ له‌ هیچ یارییه‌كى یانه‌ى برایه‌تى له‌ نێو یاریگه‌ و ده‌ره‌وه‌ى یاریگه‌ ئاماده‌بێت، پێویسته‌ له‌سه‌ر یانه‌ى برایه‌تى ئه‌م بڕیاره‌ جێبه‌جى بكات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئەگەر ئامادەبێت تووشى سزاى دارایی و كارگێری توند ده‌بنه‌وه‌.
• ئاگادارى كۆتایی بۆ هه‌ریه‌ك له‌ به‌شدار سه‌ربه‌ست سكرتێرى یانه‌ى برایه‌تى و حه‌سه‌ن سه‌لیم ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێرى یانه‌ى برایه‌تى، به‌ رێزگرتن له‌ رێنمایی و یاساكانى تۆپی پێی، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشى سزاى توند ده‌بن.
• ئاگادارى یانه‌ى هه‌ندرێن ده‌كه‌ینه‌وه‌، له‌ یارییه‌كانى داهاتووى نێو یاریگه‌ى خۆیان، پێویسته‌ به‌ شێوه‌یه‌كى باشتر پیاوانى پۆلیس و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ پارێزگارى یاریگه‌ و كۆنترۆڵى هانده‌ران دابین بكه‌ن.

8- ئاگادارى سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كانى یه‌كێتى تۆپی پێی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ نادرێت هێرش بكرێته‌ سه‌ر سه‌رپه‌رشتیارى یارى و ستافى ناوبژیوانان، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ تووشى سزاى توندی دارایی و كارگێرى ده‌بن

ریکلام

ناوخۆیی

هەرێم.. قەدەغەیە هاندەران لە خولەكانی وەرزش ئامادەبن

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایدەگەیەنێت، ئامادەبوونی هاندەران لەخولەكانی وەرزشی هەرێمی كوردستان قەدەغەیە.

د. ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، ئامادەبوونی هاندەران بە هەر ڕێژەیەك لە خولەكانی كوردستان ڕێگەپێدراو نییە وەك هەموو ڕێوڕەسم و كۆبوونەوەكانی تر تا ئەو كاتەی بڕیاری لەسەر دەدرێت .

وتیشی: ڕاستە ڕێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان تا ڕادەیەك كەمی كردووە بە بەراورد لەگەڵ چەند هەفتەیەك لەمەوبەر، بەڵام هێشتا مەترسییەكی جددیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان، بۆیە داوا لە هەموولایەك دەكەین بە بەرپرسیاریەتییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخە بكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا

خەڵک – ئارام سەردار

پاش وەستانی چالاکیە وەرزشییەکان، بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆ زیاتر لەسێ مانگ، یانەی شەتڕەنجی خانزاد یەکەمین چالاکی وەرزشیی خۆی ئەنجامدا، کە هاوکاتە لەگەڵ 17هەمین پاڵەوانیەتی rpd نێودەوڵەتی یانەکە.

ئەگەرچی شەتڕەنج جیاوازە لەیارییە وەرزشیەکانی تر زیاتر پێویستی بەلایەنی هزر و بیری یاریزان هەیە وەک لەتوانای جەستەیی، بەڵام دوورکەوتنەوە لەڕاهێنان و پاڵەوانیەتیەکان هاوشێوەی تەواوی یاریەکانی تر، کاریگەری لەسەر ئاستی یاریزانان دەبێت.

لەپاڵەوانیەتەکەدا 41 شەتڕەنجزانی کوڕو و کچ بەجیاوازی ئاست و تەمەن بەشداریان تێداکردوە، لەنێویاندا 35 شەتڕەنجزان خاوەنی ڕیزبەندی جیهانین.

ئەنجامەکانی ئەم پاڵەوانیەتیە کە لەیەکێتی شەتڕەنجی جیهانیەوە تۆماردەکرێت، ڕاستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر ڕیزبەندی یاریزانان و یاریەکانی پاڵەوانیەتیەکەش بە سیستەمی سویسری و بە ٩ گێم بەڕێوەدەچێت، هەر شەتڕەنجزانێک 15 خولەک و 10 چرکە بۆ هەر گێمێکی لەبەردەستە، ڕکابەریەتیەکانیش بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ناوخۆیی

خەڵاتێکی گرانبەهای گڵۆباڵی بۆ ڕۆژنامەنوسانی وەرزشی کوردستان

خەڵک سپۆرت – هەرێز جەمال

رێكخراوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی جیهان بۆ ساڵی سێیه‌م پێشبركێی باشترین كاره‌ رۆژنامه‌نووسیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات .

به‌ پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی رێكخراوه‌كه‌ ، بۆ ته‌واوی رۆژنامه‌نووسانی وه‌رزشی له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵ ده‌توانن له‌ پێشبركێی چه‌ندین بابه‌تی رۆژنامه‌وانی به‌شداری بكه‌ن و كاره‌كانیان بۆ رێكخراوه‌كه‌ بنێرن وەک ، ڕاپۆرت ، ستوون ، دیکومێتناری ، دەنگ ، مۆنتاژ، بیۆگرافیا ، وێنە.

لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن بەشدار ببن و زانیاری ریاتر وەبگرن: لێرەدا کلیک بکە

تاوەکو 7ی مانگی 10 کارەکان بنێرن بە ژێر نووسی زمانی ئینگلیزی.

به‌ پێی بڵاوكراوه‌كه‌ پاش شۆرلیست كردن و ته‌ماشاكردنی به‌رهه‌مه‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ مانگی ١٠ی ئه‌مساڵ ناوی سێ یه‌كه‌می ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت، كه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌م له‌ ٨٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و خه‌ڵاته‌كانی تریش له‌ ٣٠٠٠ دۆلار ده‌بێت و تەواوی بانگهێشتکردنی کەسی سەرکەتووی ئاستی لاوانیش و بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی گەورەی جیهانی لە ئەستۆی رێکخراو دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان